دەست پێ کرانی حەوتەی سیھەمی بریمەرلیگی تۆپی پێی تورکیا
ئادار 19, 2022 14:05 Asia/Tehran
حەوتەی سیھەمی تۆپی پێی بریمەرلیگی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو بە ئەنجامی دوو یاری دەستی پێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە «گۆڵز»، لە سەرەتای حەوتەی سیھەمی تۆپی پێی بریمەرلیگی تورکیا ، تیپی « فاتح کاراگومرگ» ٣ بە سیفر تیپەکەی «کایسەری سپۆر»ی کە «مەجید حسەینی» بەرگریکاری تیپی نیشتیمانیی ئێرانی لەگەڵدایە، بەزاند.
لە یارییەکی دیکەی تیپی «ڕیزە سپۆر» ٣ بە ٢ بە سەر تیپی « ترابوزون سپۆر»دا سەرکەوت.
لە خشتەی تۆپی پێی بریمەرلیگی تورکیادا تیپەکەی «ترابوزون سپۆر» بە ٧٠ خاڵەوە سەرپەڕەو تیپەکانی «قونیە سپۆر» بە ٥٥ خاڵ و «فەنەر باغچە» بە ٥٠ خاڵ و «ئەستەمۆڵ باشاک شەھید»یش بە ٤٧ خاڵەوە پلەکانی دووھەم ھەتا چوارەمیان مسۆگەر کردووە.