ئادار 19, 2022 22:03 Asia/Tehran
  • لاوانی فوتساڵی ئێران لە کێبەرکێ شەش لایەنەکەی تایلەنددا گەییشتنە قۆناغی کۆتایی

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی لاوانی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر عومماندا گەییشتە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێ شەش لایەنەکەی تایلەند.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی لاوانی ئێران ڕۆژی شەممە  بە سەرکەوتن بە سەر عومماندا گەییشتە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێ شەش لایەنەکەی تایلەند.

لە درێژەی تۆڕنۆمێنتی فوتساڵی ٦ لایەنەی تایلەندو لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا، تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ژێر ٢٣ ساڵی ئێران، ڕۆژی شەممە ڕووبەڕووی خەنیمەکەی لە وڵاتی عوممان بووەوەو لە کۆتایی دا بە دەرەنجامی ٣ بە سیفر خەنیمەکەی خۆی بەزاندو ڕۆژی یەکشەممەش دەبێ ئامادەی یاریی کۆتایی بێت.

گۆڵەکانی ئێران لە یارییەکەی لەگەڵ عوممان لە لایەن بیلال ئیسماعیلی، موجتەبا پارساپوور و موحەممەد تاهیری مسۆگەر کرا.

ھەروەھا لە کۆتایی ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیەدا «موحەممەد تاھیری» لە لایەن بەرپرسانی کێبەرکێکانەوە وەکو باشترین یاریزانی گۆڕەپانەکە ھەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ