ئافرەتانی بەلەمەوانی ئێرانی میدالیای زیوو برۆنزی پاڵەوانەتیی ئاسیایان بردەوە
ئادار 22, 2022 17:51 Asia/Tehran
ئافرەتانی بەلەمەوانی ئێرانی میدالیای زیوو برۆنزی ململانێی «ئیسلالوم»ی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیایان بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نیروانا ئەسەد بەیگی» و «موحەدیسە ئەسەدبەیگی» بە ڕیز میدالیای زیوو برۆنزی کێبەرکێکانی «ئیسلالوم»ی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیایان بردەوە.
کێبەرکێکانی «ئیسلالوم»ی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕۆژانی ٢٩ی ڕەشەمەو یەکەمی خاکەلێوە لە پاتایا دا بەرپا کرا کە سێ بەلەمسواری ئێرانیش لەو کێبەرکێیانەدا بەشدار بوون.
لە بواری «کانو ئیسلالوم»ی ژێر ٢٣ ساڵی پیاوانیش «موحەممەد مەھدەوی نیا» کەوتە ڕیزی چوارەمەوە
تیپی ئێران بە دەستخستنی میدالیایەکی زیوو برۆنزێک کاری خۆی لە کێبەرکێکانی «ئیسلالوم»ی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیا کۆتایی پێ ھێنا.