ئادار 23, 2022 15:51 Asia/Tehran
  • فیلمێکی ئێرانی بە ئەکتەرە کوردەکەیەوە ڕێی لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی لۆس ئاجلێس کەوت

فیلمی سینەمایی «ئەستێرە بازی» بە ڕۆڵگێڕانی «فەرھاد ئەسلانی» ئەکتەری کورد ڕێی لە بەشی سەرەکیی فستیڤاڵی «ئای ئێف ئێف»ی لۆس ئانجلێس کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم فیلمە لە دەرھێنانی «ھاتف عەلیمەردانی» و ئامادەکردنی «عەلی سەرتیپی» لە درێژەی ئامادە بوونی نێونەتەوەیی خۆی لە بەشی کێبەرکێی ئینتەرنەشناڵ فیلمی فستیڤاڵی ئواردز_ئای ئێف ئێف»ی»ی لۆس ئانجلێس ھەڵبژێردرا.

فیلمی «ئەستێرە بازی» بەرھەمی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی، لە بارەی قەیرانەکانی دوای کۆچبەری و فیلمێکی ھاوبەشە لە نێوان ئێران و کەنەدا کە لە سی و نۆھەمین خولی کۆڕەجێژنی فیلمی فەجر بەشداری کردو تیای دا «ملیسا زاکری» بوو بە پاڵێوراوی وەرگرتنی سیمورغی بلورینی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی ئافرەت و «ڕۆکسانا ڕەزەوی»ش بوو بە پاڵێوراوی وەرگرتنی سیمورغی بلورین وەک باشترین ڕومەتوەر.

سەرپەیڤ