ئادار 24, 2022 13:21 Asia/Tehran
  • تیپەکەی «ھانیە»و «نگین» کچە وەرزشوانەکانی سنە میدالیای زێڕی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیای مسۆگەر کرد

«ھانیە شاوەیسی»و «نگین ڕەحمانی» کچە وەرزشوانەکانی سنە لە بواری وەرزشی تۆپی دەست لەگەڵ یاریزانە نیشتیمانییەکانی دیکەی ئێران لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی تۆپی دەستی تازەلاوانی ئاسیا بە سەر تیپەکەی سووریادا سەرکەوتن و میدالیای زێڕیان مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، لە دوایین چالاکیی خۆی دا تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی تازەلاوانی ئێران توانی بە سەر تیپەکەی خەنیمی دا لە وڵاتی سووریا سەرکەوێ و ئا بەمجۆرە شانازییەکی دیکە بۆ تیپەکەی «ھانیە شاوەیسی»و «نگین ڕەحمانی» کچە وەرزشوانەکانی سنە لە بواری وەرزشی تۆپی دەست  تۆمار کرا.

لە ئێستادا تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئێران بەم سەرکەوتنەی لە ترۆپکی مێژوودا وەستاوەو مۆڵەتی بەشداری کردن لە کێبەرکێ جیھانییەکانی وەرگرتووە.

نۆھەمین خولی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئافرەتانی ئاسیا لە ماوەی ڕۆژانی ٢٧ی ڕەشەمە ھەتا ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی بە میوانداریی کازاخستان بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ