ئادار 24, 2022 13:44 Asia/Tehran
  • بردنەوەی دوو میدالیای زێڕ لە لایەن وەرزشوانانی ئێرانی لە کێبەرکێی بەلەمەوانیی پاڵەوانەتیی ئاسیا

تیپی نیشتیمانیی ئێران دوو میدالیای زێڕی کێبەرکێکانی ئاوی ھێمن و پاراکانوی پاڵەوانەتیی ئاسیای مسۆگەر کرد.

کێبەرکێی ئاوی ھێمنی ئاسیا لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە «پاتایان»ی تایلەند دەستی پێ کراو نوێنەرانی ئێران لە یەکەم ھەنگاودا بە باشی درەوشانەوە.

«موحەممەد نەبی ڕەزایی» لە کێبەرکێی کانوی یەک کەسەی ١٠٠٠ مەتری پیاوان لە ململانێی لەگەڵ بەلەمەوانانی تایلەند، ئوزبەکستان، تاجیکستان، هیند، ئەندۆنێزیا، کازاخستان و چینی تایپه بوو بە خاوەنی میدالیای زێڕی کێبەرکێکانی ئاوی ھێمنی پاڵەوانەتیی ئاسیا.

«عەلی ئاغامیرزایی»ش لە کایاکی یەک کەسەی ١٠٠٠ مەتری پیاوان دا لە ململانێی لەگەڵ بەلەمەوانانی ئوزبەکستان، چینی تایپه ،کازاخستان ، قڕقیزستان ، ئەندۆنێزیا، تایلەندو ھۆنگ کۆنگ بوو بە خاوەنی میدالیای زێڕ. لەم کێ بەرکێیەدا بەلەمەوانانی ئوزبەکستان و چینی تایپە بوون بە دووھەم و سێھەم.

وەرزشوانانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە درێژەی کێبەرکێکانی ئەمڕۆدا لە چوار بواری دیکەش دا خەریکی ململانێ دەبن.

سەرپەیڤ