وەلانرانی سەرسوڕھێنەری تیپی ئیتالیا، پۆرتوگال لە سەروبەندی ھەڵکشان بۆ مۆندیاڵی قەتەر
لە شەوێکدا کە پۆرتوگال بە بەزاندنی تورکیا ھەنگاوێکی تر لە ئامادە بوونی لە مۆندیاڵی قەتەر نزیکتر بووەوە، کەچی ئیتالیای پاڵەوانی یۆرۆ ٢٠٢٠ بە دۆڕاندنی یارییەکە بە مەگدونییە وەلانرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، تیپی نیشتیمانیی ئیتالیا بە شکست ھێنانی یەک بە سیفری لە بەرامبەر مەگدونیەی باکووری لە گەییشتن بە قۆناغی کۆتایی «پلی ئاف»ی مۆندیاڵ لە ناوچەی ئەورووپا بەجێ ما.
ئیتالیا کە کەمتر لە دە مانگ لەمەوبەر پاڵەوانەتیی لە یۆرۆ ٢٠٢٠ی کرد بە جێژن، شەوی ڕابردوو لە نیچمە پلی ئافی مۆندیاڵ دا بە گۆڵێکی خولەکی ٩٢ی مەگدونیەی باکووری یارییەکەی پێ دۆڕاندو ھیچ ھیوایەکی بە گەییشتن بە مۆندیاڵی قەتەر نەما.
تیپی نیشتیمانیی پۆرتوگال بە سەرکەوتنی ٣ بە یەکی بە سەر تورکیادا گەییشتە قۆناغی پال ئافی مۆندیاڵ.
تیپی نیشتیمانیی ڤێڵزیش بە دەرەنجامی دوو بە یەک بەسەر نەمسادا سەرکەوت.
ڕووبەڕووی بوونەوەی سوییدو کۆماری چێکیش لە زێدەوخت دا یەک بە سیفر بە قازانجی سویید کۆتایی پێ ھات.