ئادار 25, 2022 20:09 Asia/Tehran
  • بەلەمەوانی سنەیی میدالیای زێڕی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیای بردەوە

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان وتی:«شاھۆ ناسری» بەلەمەوانی سنەیی میدالیای کێبەرکێکانی ئاوە ھێمنەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیای لە وڵاتی تایلەند بە خۆی تەرخان داوە.

«حامید جولایی» ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی: «شاھۆ ناسری» بەلەمەوانی کوردستانی ھاوڕێ لەگەڵ «عادل موجەلـلـەلی» بە ماوەی ۳:۴۴.۰۶۳ خولەک میدالیای زێڕی بەشی کانوی دووکەسەی ١٠٠٠ مەتری وەرگرت و لە پلەی یەکەم دا ڕاوەستا.

ناوبراو وتیشی: لەم کێبەرکێیانەدا بەلەمەوانان کازاخستانی، ئوزبەکستانی، ئەندۆنێزیایی و تایلەند لە ڕیزی دواترەوە وەستان.

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان وتی: تیپی نیشتیمانیی بەلەمەوانانی ئێران بە ١٩ وەرزشوانەوە لە بواری کانوو کایاک و شەش ڕاھێنەری بەشی پیاوان و ئافرەتان لەم کێبەرمێیانەدا ئامادە بوون و ئەم کێبەرکێیانە لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە تایلەند دەستی پێکراوە.

«شاھۆ ناسری» چالاکیی وەرزشیی خۆی لە ساڵی ١٣٨١ەوە لە بەنداوەکەی «قشڵاخ»ی سنە لە بواری کانۆی کەمەدیی کە لە قورسترین بوارەکانی بەلەمەوانییە دەست پێ کردو پاشان بانگێشتنی ئۆردوی تیپی نیشتیمانی کرا.

«شاھۆ ناسری» لە ١٨ ساڵ لەمەوبەرەوە ئەندامی تیپی نیشتیمانیی بەلەمەوانییەو ڕەچەشکێنی ھەزارمەترو پێنج ھەزار مەترە لە بواری کانوی کەنەدی دا.

بردنەوەی دوو میدالیای زێڕ لە کێبەرکێکانی ئاسیایی ٢٠٠٩ی تاران و سێ میدالیای زیو لە کێبەرکێکانی ئاسیایی مالێزی و یارییە ئاسیاییەکانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٠ و ٣ میدالیای برۆنز لە کێبەرکێکانی ئاسیایی مالێزی و تاران لە ساڵانی ٢٠٠٤و ٢٠٠٩، شاھۆناسریی کردووە بە باڵاترین وەرزشوان لەم بوارە وەرزشییەدا لە ئاستی ئێران.

سەرپەیڤ