ئادار 30, 2022 12:01 Asia/Tehran
  • شکست ھێنانی کۆریای باشووری لە ھەمبەر ئیمارات لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵ دا

تیپی تۆپی پێی کۆریای باشووری وێڕای قەیوڵ کردنی شکست ھێنان لە بەرامبەر ئیمارات لە یاریی بەرایی مۆندیاڵ دا سەرپەڕ بوونی تاقمی یەکەمی ئاسیای سپاردە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە درێژەی ململانێی حەوتەی کۆتایی دواقۆناغی کێبەرکێی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر، تیپی نیشتیمانیی کۆریای باشووری لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دەرەوەی ماڵی خۆی بۆ ئیمارات چووە مەیدانەوە کە بە ئەنجامی یەک بە سیفر یارییەکەی پێ دۆڕاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بە سەرنجدانی سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی ئێران بە سەر لوبنان دا، کۆریای باشووری وەکو تیپی دووھەمی کۆریا ڕێی لە مۆندیاڵ دەکەوێت.

لە کۆ تایی ئەم کێبەرکێیانە ئێران بە ٢٥ خاڵ و کۆریای باشووری بە ٢٣ خاڵ بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ قۆناغی مۆندیاڵ ھەڵکشاون.

ئیماراتیش بە ٣ خاڵی ئەم یارییەی کۆی خاڵەکانی بوونەتە ١٢و وەکوو تیپی سێھەمی ئەم گروپە دەڕواتە «پلی ئاف» و بەمجۆرە ھێشتا چەنسی ھەڵکشانی بۆ مۆندیاڵ ماوە.

ئیمارات لە درێژەی ململانێکانی دەبێ بەرەوڕووی تیپەکەی ئۆسترالیا بێتەوەو لەوێش دا خۆی تاقی کاتەوە.

سەرپەیڤ