ئادار 31, 2022 14:59 Asia/Tehran
  • گۆڵەکەی یاریزانێکی ئێرانی بوو بە پاڵێوراوی وەرگرتنی ناسناوی باشترین گۆڵی حەوتەی کۆتایی بەرایی مۆندیاڵ

گۆڵەکەی «عەلیڕەزا جەھانبەخش» یاریزانی ئێرانی، بوو بە پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵی حەوتەی کۆتایی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران دوایین کێبەرکێی خۆی لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ بە دەرەنجامی دوو بە سیفر لە بەرامبەر لوبنان دا کۆتایی پێ ھێناو ئا بەمجۆرە بە ٢٥ خاڵەوە وەک سەرپەڕ ڕەوانەی قەتەر کرا.

«عەلیڕەزا جەھانبەخش» گۆڵەکەی دووھەمی ئێرانی بە جوانترین شێوە کرد بە خەڵاتی تیپەکەی و بەم چەشنە چالاکییەکانی خۆی لە کێبەرکێکانی بەرایی دا گەیاندە لوتکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا پاڵێوراوانی باشترین گۆڵی حەوتەی کۆتایی ناساند کە لەم ناوەدا گۆڵەکەی «عەلیڕەزا جەھانبەخش»یش بەدی دەکرێت.

پشک ھاویشتنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر سبەینێ ھەینی لە دەوحە بەرپا دەکرێت یۆ ئەوەی خەنیمەکانی تیپی ئێران ئاشکرا ببن، تیپەکەی ئێران لە دەستەی سێھەم دایە.

سەرپەیڤ