ئادار 31, 2022 15:27 Asia/Tehran
  • پشک ھاویشتنی مۆندیاڵی تۆپی پێ بە ھۆی ئەفسانەی ئێرانی و حەوت ئەستێرەی دیکەوە

ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ حەوت کەسایەتیی ناوداری دیکەی تۆپی پێی جیھان ئەرکی پشک ھاویشتنی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەری خرایە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھیەواڵدەریی ئێران پرێس، نەریتی پشک ھاویشتنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ئێوارەی سبەینێ ھەینی لە دەوحە بەرپا دەکرێت.

 ھەتا ئێستا ٢٩ تیپ پشکی بەشداری لەم کێبەرکێیانەیان دەست کەوتووەو سێ تیپی دیکەش دوای بەرپا کرانی قۆناغی «پلی ئاف» دیاری دەکرێن.

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ «فیفا» ڕایگەیاندووە لوتار ماتئوس لە (ئاڵمانیا)، کافو لە (برازیل)، عادڵ ئەحمەد لە (قەتەر)، عەلی دایی لە (ئێران)، بورا میلوتینۆڤیچ لە (سیربستان)، جی جی ئوکوچا لە (نەیجێریا)، رباح ماجەر لە (ئەلجەزایەر) و تیم کیهێڵ لە (ئۆسترالیا) ئەو هەشت ئەفسانەیەی تۆپی پێی جیھانن کە نەریتی پشک ھاویشتنەکە ئەنجام دەدەن.

ڕاھێنەرو بەڕێوەبەرانی تیپەکانی بەشدار لە مۆندیاڵیش لە نەریتەکەدا ئامادەن

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە دەستخستنی ٢٥ خاڵ و وەک سەرپەڕی گروپی«A»ی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ لە ناوچەی ئاسیاوە بۆ سێھەمین جاری بەردەوام و شەشەمین خول لە مێژوودا ڕەوانەی مۆندیاڵ کرا. تیپی نیشتیمانیی ئێران لە پشک ھاویشتنی مۆندیاڵ دا لە دەستەی سێھەم دایە.

سەرپەیڤ