ئادار 31, 2022 20:36 Asia/Tehran
  • فستیڤاڵی نەورۆزانەی موسیقای کوردی و نواندنی نەتەوەکانی ئێران

ھاوکات لەگەڵ پشوی نەورۆز چوارەمین فستیڤاڵی سەرتاسەریی موسیقای کوردی بە ئامادە بوونی ١٢ تیپ لە ناوچە جۆربەجۆرە کوردنشینەکانی ئێران بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری بانەی پارێزگای کوردستانی ئێران بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، تیپی «چالاک»ی بانە پلەی یەکەمی چوارەمین فستیڤاڵی سەرتاسەریی موسیقای کوردی مسۆگەر کردو سەدان گەشتکاری نەورۆزی لە شاری بانە تەماشاوانی ئەم ڕووداوە کلتووری و ھونەرییە کوردییە بوون.

بەشێک لە مێژووی موسیقای ئێران بە ھۆی موسیقای خۆجیی و نەتەوەییەوە پێک دێت و موسیقای خۆجێیی لە ھەر مەڵبەندێک دا دەربڕی کلتوور، داب و نەریت و ھونەری خەڵکی ئەو مەڵبەندەیە.

دەشێ بوترێت کە، کەم و زۆر تەواوی نەتەوەکانی ئێران خاوەنی موسیقای تایبەتی خۆیانن و لەم ناوەدا موسیقای کوردی ئاوێتەی پاڕاویی ھونەری ئێرانی و داگری بەردەنگێکی زۆرو زەبەنن.

نەورۆز ھەلێکی لەبارە بۆ ناسیاری پەیداکردن لەگەڵ موسیقا، کلتوورو ھونەری ھۆزو نەتەوە جۆربەجۆرەکان لە سەرتاسەری ئێران.

ناوچە کوردنشینەکان لە ڕۆژئاواو باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە نەورۆزی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی میوانداری موسافیرانی نەورۆزی و گەشتکارانە بۆ ئەوەی جیا لە بینینی ناوچە جوانە گەشاکاری و مێژووییەکان لەگەڵ ھونەرو کلتووری جەماوەری ئەم ناوچانەش دا ئاشنا ببن.

 

سەرپەیڤ