نیسان 02, 2022 09:54 Asia/Tehran
  • چەند زانیاریی گرنگ لەسەر مۆندیاڵی 2022ی قەتەر

جامی جیھانیی 2022ی قەتەر لە 21ی مانگی یانزە دەستپێدەکات ، لە 18ی مانگی دوانزە یاریی کۆتایی ئەنجام دەدرێت.

چەند هەڵبژاردە سەرکەوتووە؟

تا ئێستا 29 هەڵبژاردە گەیشتونەتە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ، سێ کورسی بە چۆڵی ماوەتەوە.

یەکێک لەو کورسیانە بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە وەستاوە و وێڵز چاوەڕێی براوەی ئۆکرانیا و سکۆتلەندا دەکات.

بڕیارە مانگی شەش یارییەکە ئەنجام بدرێت.

هەروەها هەڵبژاردەی پیرۆش یارییەکی یەکلایی کەرەوە بەرامبەر براوەی ئوسترالیا و ئیمارات دەکات ئەوەش کورسییەکی تر دیاریی دەکات.

کورسی سێیەمیش لە نێوان نوێنەری ئۆقیانوس (نیوزلەندا) و چوارەمی ئەمریکای باکور (کۆستاریکا) یەکلایی دەبێتەوە.

لە ئەوروپا ئەم هەڵبژاردانە سەرکەوتوون:

(ئەڵمانیا، ئینگلتەرا، بەلجیکا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئیسپانیا، پورتوگال، کرواتیا، سڕبیا، پۆڵەندا، هۆڵەندا، سویسرا).

لە ئەفریقا ئەم هەڵبژاردانە سەرکەوتوون: 

(سەنیگال، غانا ، تونس، مەغریب، کامیرۆن).

لە ئەمریکای لاتین ئەم هەڵبژاردانە سەرکەوتوون

(بەرازیل ، ئەرجەنتین، ئۆرۆگوای، ئیکوادۆر)

لە ئاسیا ئەم هەڵبژاردانە سەرکەوتوون:

(قەتەر، سعودیە ، کۆریای باشور، ژاپۆن، ئێران).

لە ئەمریکای باکور ئەم هەڵبژاردانە سەرکەوتوون:

(کەنەدا، مەکسیک، ئەمریکا).

بۆچی مۆندیال مانگی 11 دەکرێت؟

لەبەرئەوەی مانگی 7 کە لە ڕابردوودا مۆندیالی تێدا ئەنجام دەدرا لە وڵاتی قەتەر زۆر گەرمە و هاندەران و گەشتیاران توانای بەرگەگرتنی ئەو گەرمایەیان نییە.

بۆیە یەکێتیی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا پاڵەوانێتییەکە بخاتە کۆتایی مانگی یانزەوە لەبەرئەوەی لە وڵاتی قەتەر ئەوکات کەش و هەوا سارد دەبێت و بۆ ئامادەبوان باشتر دەبێت.

سەرپەیڤ