42 میلیۆن دۆڵار پاداشی پاڵەوانی جامی جیھانیی 2022ی قەتەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406715-42_میلیۆن_دۆڵار_پاداشی_پاڵەوانی_جامی_جیھانیی_2022ی_قەتەر
فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا ) ، بڕی 42 میلیۆن دۆڵاری وەک پاداشی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی جامی جیھانیی 2022ی قەتەر راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2022 07:03 Asia/Tehran
  • 42 میلیۆن دۆڵار پاداشی پاڵەوانی جامی جیھانیی 2022ی قەتەر

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا ) ، بڕی 42 میلیۆن دۆڵاری وەک پاداشی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی جامی جیھانیی 2022ی قەتەر راگەیاند .

تیروپشکی جامی جیھانیی 2022ی قەتەر شەوی رابردوو لە دەوحەی پێتەختی قەتەر راکێشرا تا ھەڵبژاردەکان خەنیمەکانی خۆیان لەم تورنمێنتە نێودەوڵەتیەدا بناسن . 

لەم پێوەندیەدا خەڵاتەکانی مۆندیاڵی 2022ی قەتەر دیاریکرا . 

بە پێی ئەوە ، فیفا 42 میلیۆن دۆڵار ئەدا بە ھەڵبژاردەی پاڵەوانی ئەم جامە . 

ھەڵبژاردەی دوھەم سی میلیۆن دۆڵار و تیمەکانی سێھەم و چوارم بەڕیز 27 و 25 میلیۆن دۆڵار وەردەگرن .