نیسان 14, 2022 01:48 Asia/Tehran
  • میدالیای برۆنزی مۆندیاڵی برازیل بۆ تیپی میکس دەمانچەی ئێران

تیپی میکس دەمانچەی بادیی ئێران میدالیای برۆنزی کێبەرکێی تیرھاویشتنی مۆندیاڵی برازیلی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، لە سێھەمین ڕۆژ لە کێبەرکێکانی تیرھاویشتنی مۆندیاڵی برازیل کە لە «ڕیۆدۆژانیرۆ» خەریکە بەڕێوە دەچێ، تیپی میکس دەمانچەی بادیی ئێران داگری «جەواد فروغی»و «گوڵنوش سبقەتوڵڵاھی» بە سەر تیپەکەی نەمسادا سەرکەوتن و میدالیای برۆنزی ئەم کێبەرکێیانەیان بردەوە.

مۆندیاڵی برازیل دووھەمین خولی مۆندیاڵی جیھانیی لە ساڵی ٢٠٢٢ـە لە یانزەھەمی ئاپریلەوە دەستی پێکراو ھەتا نۆزدەھەمی ئاپریل بەردەوامە.

پتر لە ١٨٠ وەرزشوان لە ٢٨ وڵاتی جیھانەوە لەم کێبەرکێیانەدا بەشدارن.

سەرپەیڤ