پاڵەوانەتیی تیپی دەمانچەی ئافرەتانی ئێرانی لە مۆندیاڵی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407042-پاڵەوانەتیی_تیپی_دەمانچەی_ئافرەتانی_ئێرانی_لە_مۆندیاڵی_جیھان
تیپی ئافرەتانی ئێران لە کۆتایی سێھەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی تیرھاویشتنی برازیل لە بواری دەمانچە، توانی بە شکست پێ ھێنانی خەنیمەکەی لە قۆناغی کۆتایی دا، میدالیای زێڕ بباتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2022 16:35 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی تیپی دەمانچەی ئافرەتانی ئێرانی لە مۆندیاڵی جیھان

تیپی ئافرەتانی ئێران لە کۆتایی سێھەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی تیرھاویشتنی برازیل لە بواری دەمانچە، توانی بە شکست پێ ھێنانی خەنیمەکەی لە قۆناغی کۆتایی دا، میدالیای زێڕ بباتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی پێنج شەممە لە سێھەمین ڕۆژ لە کێبەرکێکانی مۆندیاڵی برازیل نوێنەرانی ئێران لە تیپی دەمانچەی ئافرەتان پێکھاتوو لە «ھانیە ڕوستەمییان»، «گوڵنوش سبقەتوڵڵاھی»و «ئیلھام ھەریجانی» لە قۆناغی کۆتایی دا توانییان تایلەند بە دەرەنجامی ١٦ بە ١٢ شکست پێ بھێنن و ناسناوی پاڵەوانەتی و میدالیای زۆڕی ئەم بوارە ببەنەوە.

بە بردنەوەی ئەم میدالیاگەلە ژمارەی میدالیاکانی کاروانی ئێران گەییشتە چوار. ئا بەمجۆرە تیرھاوێژەرانی ئێران ھەتا کۆتایی ڕۆژی سێھەمی ئەم کێبەرکێیانە زێڕێک و زیوێک و دوو برۆنزی بردووەتەوەو پلەی دووھەمی خشتەی میدالیاکانی بەدەیست ھێ ناوە.

کاروانی تیرھاویشتنی ئێران بە ١٣ تیرھاوێژەوە لە کێبەرکێکانی مۆندیاڵی تیرھاویشتن دا بەشداریی کردووە.