نیسان 19, 2022 15:08 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا،«فولاد»ی خوزستان لە گروپی سێھەم دا بوو بە سەرپەڕ

تیپی «فولاد»ی خوزستان بە سەرکەوتن بە سەر «ئاھال»ی تورکمەنستاندا بوو بە سەرپەڕی گروپی سێھەم.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی «فولاد»ی خوزستان لە حەوتەی چوارەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ٢٠٢٢ی ئاسیا کاتژمێر ٩ و ٤٥ خولەکی شەوی سێ شەممە لە کاتێکدا کە «موحەممەد نەزنی» لە ملێزیاوە داوەریی یارییەکەی دەکرد بۆ  «ئاھال»ی تورکمەنستان چووە مەیدانەوە کە لە ئەنجام دا کێبەرکێکە بە دەرەنجامی یەک بە سیفر بە قازانجی تیپەکەی ئێران کۆتایی پێ ھات.

ھەردووک تیپەکە لە یارییەکەی پێشوویاندا مە سێ ڕۆژ لەمەبەر بەرپا کرا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە «فولاد» دوای ٩٦ خولەک خۆڕاگرتنی نوێنەرەکەی تورکمەنستان توانی دەروازەکەیان بکاتەوەو بە دەرەنجامی یەک بە سیفر کۆتایی بە کێبەرکێکە بھێنێت.

«پاتوسی» یاریزانی «فولاد»ی خوزستان لە کۆتایی ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە وەک باشترین یاریزان ھەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ