نیسان 29, 2022 10:39 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی نوێنەری ئێران بۆ قۆناغی لادانی تۆپی سەرمێزی نەمسا

وەرزشوانانی ئێرانی بە سەرکەوتن لە دووھەمین کێبەرکێی خۆیاندا لە ڕیزبەندیی تەمەنی ژێر ١٥ ساڵانی «کانتەندەری تۆپی سەر مێز»ی نەمسا بۆ خشتەی لادان ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، قۆناغی بەکۆمەڵی کێبەرکێی ژێر ١٥ ساڵانی «کانتەندەری تۆپی سەر مێز»ی نەمسا ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی « کومەیل نیکنەژاد» دەستی پێ کرا.

«نیکنەژاد» کاری خۆی لە گروپی ٣ دا بە ململانێ لەگەڵ «تیاگۆ» خاوەنی ڕەنکینگی ٨٣ی لاوان لە پۆرتۆگاڵەوە دەست پێ کرد کە لە کۆتایی دا ٣ بە سیفر شکستی ھێنا.

«نیکنەژاد» لە کێبەرکێکەی دیکەی دا لە قۆناغی گروپی لەگەڵ «توبیاس» خاوەنی ڕەنکینگی ٧٣٩ی لاوان لە نەمساوە ڕووبەڕوو بووەوە کە لە کۆتایی دا ٣ بە ١ سەرکەوتنی تۆمار کردو وەکو کەسی دووھەمی گروپەکە ڕێی لە خشتەی لادانی ٦٤ کەسە کەوت.

کێبەرکێکانی خشتەی لادان ئەمڕۆ ھەینی پێ و شوێنی دەگیردرێت.

سەرپەیڤ