May 03, 2022 08:47 Asia/Tehran
  • تارمی بوو بە باشترین یاریزانی مانگی یانەی «پۆرتۆ»

ئەستێرە ئێرانییەکەی تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ»ی پۆرتۆگاڵ بوو بە باشترین یاریزانی مانگی ئەم یانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، یانەی «پۆرتۆ» ڕایگەیاند: «مەھدی تارمی» وەک باشترین یاریزانی مانگی ئاپریلی یانەکەی ناسێندرا.

ئەم ناسناوە بە پێی بۆچوونی لایەنگران بەخشرایە «مەھدی تارمی».

ئەستێرە ئێرانییەکەی تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ»ی پۆرتۆگاڵ لە مانگی ڕابردوودا ٦ گۆڵی تۆمار کرد و توانی لە بەرامبەر «پۆرتیمۆنێنزە» ھەتریکێکی ناوازە بخاتە ڕوو.

«فابیۆ ویرا»و «پێ پێ»ی ھێرشبەری برازیلی پلەی دووھەم سێھەمی یانەکەیان بۆ دیاری کرا.

«مەھدی تارمی» ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لەم ڕۆژانەدا لە کیشوەری کەسک بووەتە ناوێکی ئاشنا بۆ ھۆگرانی وەرزشی تۆپی پێ.

«ترمی» کە بە ھۆی تیپی «ڕیوە ئاوە»وە ڕێی لە تۆپی پێی پۆرتۆگاڵ کەوتووە لە کەمترین ماوەدا بوو بە گرینگترین یاریزانی ئەم ھەڵبژاردەیەو تەنانەت ناسناوی ئاغای گۆڵی تۆپی پێی ئەم وڵاتەی لە ئاستی یانەکاندا مسۆگەر کرد.

درەوشانەوەی «مەھدی تارمی» لەم تیپەدا بووە ھۆی ئەوەی کە تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ»ی پۆرتۆگاڵ بۆ ڕاکێشانی ھێرشبەرەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بێتە مەیدانەوە. ھێرشبەرێک کە لە ئێستادا بووەتە جێی سەرنجی ھەمووان و یانەگەلێکی گەورەی وەک «میلان»ی ئیتالیا بە نیازن ڕایکێشن.

سەرپەیڤ