May 04, 2022 09:03 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیکی نابیسایانی ٢٠٢١ی برازیل و بردنەوەی یەکەم میدالیای زێڕ لە لایەن کاروانە وەرزشییەکەی ئێرانەوە

«ئەمیر موحەممەد دەفتەری» جۆدۆکاری کێشی ژێر ٧٣ کیلۆگرام، یەکەم میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی نابیسایانی ٢٠٢١ی برازیلی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە درێژەی ئۆلەمپیکی نابیسایان لە برازیل دا، جۆدۆکاری ئێرانی وێڕای سەرکەوتن بە سەر خەنیمە کۆریاییەکەی میدالیای زێڕی بردەوە.

«عەلی سەلەحشور» جۆدۆکاری کێشی ژێر ٦٦ کیلۆگرامی ئێرانیش لە درێژەدا میدالیای زیوی مسۆگەر کرد.

جۆدۆکارانی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سێ کێشی دیکەدا بۆ خەنیمەکانیان دەچنە مەیدانەوە.

بیست و چوارەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی نابیسایان بە ئامادە بوونی پتر لە چوار ھەزار وەرزشوان لە ٨٠ وڵاتەوە، یەکشەممەی ڕابردوو دەستی پێ کراو دوای کێبەرکێ لە ٢٠ بواری وەرزشی و ناساندنی ھەڵکەوتەکان ڕۆژی ١٥ مای کاری خۆی کۆتای پێ دێنێ.

کاروانی وەرزشیی ئێران بە بەشداریی ١٦ وەرزشوانی ئافرەت و ٥٩ وەرزشوانی پیاو لەم کێبەرکێیانەدا بەشدارەو ئەم وەرزشوانانە لە ٨ بواری وەرزشی دا بۆ خەنیمەکانیان دەچنە مەیدانەوە.

 

سەرپەیڤ