May 04, 2022 15:35 Asia/Tehran
  • مسۆگەر کرانی دووھەمین میدالیای زێڕی کاروانی ئێران،،، کاراتەکای نابیسایانی ئێران لە ئۆلەمپیکی برازیل دا بوو بە خاوەنی میدالیای زێڕ

دووھەمین ڕۆژی ململانێکانی ئۆلەمپیکی نابیسایانی ٢٠٢١ی برازیل ڕۆژی سێ شەممەش بەردەوام کراو دووھەمین میدالیای زێڕی کێبەرکێکان بە ھۆی «میلاد سادق زادە» لە بواری کاراتەدا بۆ کاروانەکەی ئێران مسۆگەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای دەستخرانی یەکەمین میدالیای کاروانی ئێران بە ھۆی «ئەمیر موحەممەد دەفتەری» لە بواری جۆدۆی کێشی ژێر ٧٣ کیلۆگرام ، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەش «میلاد سادق زادە» کاراتەکای ئێران توانی میدالیای زێڕی کومیتەی ناکەکەسی لە مل بکات.

«سادق زادە» لە کومیتەی تاکەکەسیی کێشی ژێر ٦٠ کیلۆگرام لە قۆناغی کۆتایی دا بەرەوڕووی خەنیمێکی سەربە ئۆکرانیا بووەوەو بە دەرەنجامی ٧ بە ٣ یەکەم میدالیای کاراتەی پیاوان و دووھەمین میدالیای کاروانی ئێرانی بردەوە.

«سادق زادە» بردنەوەی میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی ٢٠١٧ی تورکیاشی لە کارنامەی خۆی دا تۆمار کردووە.

کاروانە وەرزشییەکەی ئێران ھەتا ئێستا ٧ میدالیا،داگری دوو زێڕو زیوێک و ٤ برۆنزی بردووەتەوە.

بیست و چوارەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی نابیسایان بە ئامادە بوونی پتر لە چوار ھەزار وەرزشوان لە ٨٠ وڵاتەوە، یەکشەممەی ڕابردوو دەستی پێ کراو دوای کێبەرکێ لە ٢٠ بواری وەرزشی و ناساندنی ھەڵکەوتەکان ڕۆژی ١٥ مای کاری خۆی کۆتای پێ دێنێ.

کاروانی وەرزشیی ئێران بە بەشداریی ١٦ وەرزشوانی ئافرەت و ٥٩ وەرزشوانی پیاو لەم کێبەرکێیانەدا بەشدارەو ئەم وەرزشوانانە لە ٨ بواری وەرزشی دا بۆ خەنیمەکانیان دەچنە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ