May 07, 2022 16:48 Asia/Tehran
  • بە ئامادەبوونی گەشتیارانی دەرەکی ، ڕێوڕەسمی ئایینی-نەریتی

ڕێوڕەسمی ئایینیی نەریتی کۆمسای بە ئامادەبوونی گەشتیارانی دەرەکی و ناوخۆیی لە هەورامانی تەخت بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆمسای هەموو ساڵێک کە 45 ڕۆژ لە وەرزی بەهار تێدەپەڕێت لە هەورامانی تەخت بەڕێوە دەچێت.

ئەو ڕێوڕەسمە دوای ڕاگیرانی چەند ساڵە بە هۆی تەشە سەندنی کۆرۆنا، ئەمساڵ لە ڕۆژی 16 ی گوڵان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی، لە حەوشەی لای دەستی مەزارگەی سەید موستەفا ناسراو بە پیرشالیار بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێوڕەسمە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز و لێدوانی پێش نوێژی هەینی هەورامان دەستی پێکرد و بە قەسیدەخوێنی و دەف ژەنی درێژەی هەبوو و پاشان ڕیش سپیەکانی ناوچەکە وەکوو ساڵانی ڕابردوو کۆ بوونەوە تا بە شێوەی گرووپی بۆ دابەش کردنی کاروبارەکانی ناوچەکە بۆ شەش مانگی داهاتوو بڕیار بدەن.

سەرپەیڤ