کۆنفرانسی جیهانیی هەورامان لە کرماشان بەڕێوەدەچێت
وا بڕیارە مانگی تەممووزی ئەمساڵ زانکۆی ڕازی کرماشان ، بۆ یەکەمجار کۆنفرانسی جیهانیی هەورامان سازبکات.
بە پێی ھەواڵێکی میدیای شارپرێس کۆنفرانسەکە بەدروشمی؛ کەلەپوری جیهانیی هەورامان‌و گەشەپێدانی بەردەوام، گرنگی تۆماری جیهانیی هەورامان لەلایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە دەخاتەڕوو کە چۆن ئەم تۆمارە مێژووییە بکرێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ گەشەپێدانی هەورامان.
لەم چوارچێوەیەدا رۆژی شەممە پانێڵی دەستپێشخەری تۆماری جیهانیی؛ کلتورو گەشەپێدانی بەردەوام، لەژێر ناونیشانی (دیبلۆماسییەت‌و پەیوەندیی نێودەوڵەتی) بەڕێوەچوو.
لەپانێڵەکەدا سێ پسپۆڕ بابەتەکانیان پێشکەشکرد، مەهدی شوشتەری سەرکۆنسوڵی ئێران لەسلێمانی وتەیەکی لەبارەی دەرفەتەکانی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکەو د.سیامەک بەهرامی مامۆستای زانکۆی کرماشان‌و خەڵکی هەورامان بابەتێکی لەسەر گرنگیی تۆماری جیهانیی هەورامان پێشکەشکرد.
مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی کلتور له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان‌و پێگه‌ی دیپلۆماسیی گشتیی له‌په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانی نێوان وڵاتان‌و تۆمارکردنی جیهانیی ناوچه‌ی کلتوریی هه‌ورامان له‌لایه‌ن ڕێکخراوی یۆنسکۆوه وه‌ک که‌له‌پووری کلتوری به‌ڕه‌چاوکردنی توانا به‌رزو تایبه‌ته گه‌شتیاریه‌کان‌و که‌له‌پووری کلتوری مه‌عنه‌وی‌و به‌رجه‌سته له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و درێژکراوه‌ی جوگرافیایی‌و کلتوری ئه‌م ناوچه‌یه تا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌رێمی کوردستان کرد.
هه‌ر لەپانێڵەکەدا د.موئمین زەڵمی مامۆستای زانکۆ وەک تاقە نوێنەری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بابەتێکی لەژێر ناونیشانی (هەورامان، زمان‌و کلتورو مافی ئافرەتان) پێشکەشکرد.
د.زەڵمی، باسی لەپێویستی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەرێم‌و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ گرنگیدان بەناوچەی هەورامان، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیاری کردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی هەورامان‌و دروستکردنی لیژنەی هاوبەشی هەماهەنگی دوولایەنە‌و پڕۆژەی هاوبەشی هونەری‌و تەلارسازی‌و هەروەها بەرهەمهێنانى فیلم‌و دۆکیۆمێنتاری لەسەر هەورامان بەپێویست زانی‌و جەختی کردەوە، لەبواری مافی ئافرەتاندا هەورامان ژینگەیه‌کى تەندروستی کۆمەڵایەتییەو ده‌کرێت ببێتە مۆدێلێک بۆ عێراق‌و وڵاتانى ناوچەکە لەپێناو پارێزگاری لەمافی ئافرەتان‌و کەمکردنەوەی توندتیژی دژی ژنان کە هەورامان لەمڕووەوە پێشەنگە".