May 12, 2022 09:13 Asia/Tehran
  • لە ئۆلەمپیکی نابیسایانی برازیل دا، باڵەی کەناراویی ئێران گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی

تیپی نیشتیمانیی باڵەی کەناراویی ئێران بە سەرکەوتنی بەسەر کۆماری چیک دا گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی ئۆلەمپیکی نابیسایانی ٢٠٢١ی برازیل.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی باڵەی کەناراویی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ھەشتەمین ڕۆژی ئۆلەمپیکی نابیسایانی ٢٠٢١ی برازیل لە ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ کۆماری چیک بە دەرەنجامی دوو بە سیفر بە سەری دا سەرکەوت.

باڵەکارانی نابیسای ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆێ ئۆکرانیا دەچنە مەیدانەوە.

بیست و چوارەمین خولی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی ھاوینەی ٢٠٢١ی نابیسایان بە بەشداریی پتر لە چوارھەزار وەرزشوان لە ٨٠ وڵاتی دنیاوە، لە ١١ی بانەمەڕەوە بە میواندارەتیی شاری «کاشیاس دو سول»ی برازیل دەستی پێکراو ھەتا ٢٥ی بانەمەڕ بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ