May 13, 2022 10:03 Asia/Tehran
  • سەلاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی زێڕینی بلەی بردەوە

«سەلاحەدین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا خەڵاتی زێڕینی بلەی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگێک دا خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دابەش کرا.

دەزگای «ئیبراھیم فاوندەیشن» خەڵاتەکەی بەخشییە «سەلاحەدین دەمیرتاش »کەسایەتی سیاسی دیاری کوردی تورکیا و هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە.

«سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» لە پاش بردنەوەی خەڵاتەکە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، بە رەحمەت و منتەوە یادی «ئیبراھیم ئەحمەد» دەکەمەوە، بە دڵنیاییەوە خەڵاتی مامۆستا «ئیبراھیم ئەحمەد» شانازییەکی گەورەیە بۆ من. 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە، سوپاسی خۆم پێشکەش بە کارمەندانی دەزگای «ئیبراھیم فاوندەیشن» دەکەم و ئەم خەڵاتە بەرپرسیارێتی و ئەرکی منی بەرامبەر گەلەکەم زیاتر کردووەو ھەوڵ دەدەم شایستەی ئەم شانازییە بم.

سەرپەیڤ