ئاوڕێک لە حەڤدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی سەقز
دوای ٢ ساڵ، حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز بەڕێوەچووە و جارێکی دیکە ئەمفی شانۆکانی ئەم شارە شایەتی ئامادەبوونی هۆگرانی بواری هونەری نمایشن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز کە بڕیار بوو لە ساڵی ١٤٠٠ ی هەتاوی ( 2021) بەڕێوە بچێت، بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و دواجار پاشنیوەڕۆی ١٣ی ئایار بە نمایشی دیوارەکە لە سەقزەوە دەستی بە کارەکانی کرد.
گۆڕانکاری لە کاتی فێستیڤاڵەکەدا و نەبوونی بودجە کە گەرەنتییەکی دڵنیایە بۆ نمایشی ساڵانەی ئەم بەرنامە رۆشنبیری و هونەرییە، هۆی ئەوەی ژمارەیەک گروپی شانۆی بیانی و ناوخۆیی نەتوانن ئامادەی ئەو قۆناغە بن.
ئەم ساڵ سێ گروپی بیانیی دیکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پارێزگای باتمانی تورکیا لەم فێستیڤاڵەدا ئامادەن و بۆ یەکەمجار لەم فێستیڤاڵەدا گروپە بیانییەکانیش ئامادەن و کارەکانیان لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە هەڵدەسەنگێندرێت.