May 17, 2022 23:27 Asia/Tehran
  • پێشکەش کرانی دریسێکی واژۆکراوی «مەھدی تارمی» بە تازەلاوێکی پۆرتۆگالی

باڵوێزی ئێران لە پۆرتۆگال دریسێکی واژۆکراوی «مەھدی تارمی»ی پێشکەشی تازەلاوێکی لایەنگری تیپی «پۆرتۆ»و «مەھدی تارمی» کرد.

«مەھدی تاارمی» ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی ئێران لە یانەی پۆرتۆگال، دڵخوازییەکی تایبەتیی لەنێو لایەنگرانی ئەم تیپەدا ھەیە.

بە درەوشانەوەی «مەھدی تارمی» یانەی «پۆرتۆ» گەییشتە پلەی یەکەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتۆگال.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مورتەزا دامەن پاک جامی» باڵوێزی ئێران لە پۆرتۆگال ڕۆژی سێ شەممە دریسێکی واژۆکراوی «مەھدی تارمی»ی پێشکەشی تازەلاوێکی لایەنگری تیپی «پۆرتۆ»و «مەھدی تارمی» کرد.

باڵوێزی ئێران لە پۆڕتۆگال، لە ھەژماری توییتێرەکەی دا لەم بارەیەوە نووسی: «لۆرێنس» تازەلاوی پۆرتۆگالیی دانیشتوی لیسبۆن، لایەنگری تیپی «پۆرتۆ»و «مەھدی تارمی»ـە و لە ئاھەنگی پاڵەوانەتیی ئەم تیپەدا چووە پۆرتۆ ھەتا «مەھدی تارمی» ببینێت و داوای دریسە ژمارە نۆکەی لێ بکات. کەچی سەری نەگرت و بۆی نەلوا. بەڵام ڕۆژی سێ شەممە چووە باڵوێزخانەی ئێران لە پۆرتۆگال  و دریسە واژۆکراوەکەی «مەھدی تارمی»ی پێشکەش کرا.

سەرپەیڤ