May 18, 2022 08:50 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە خەییام، حەکیمی زانست و ئەدەبی سەرزەوینی ئێران

لە ڕۆژمێری ئێرانی دا ١٨ی مای، ٢٨ی بانەمەڕ تایبەتی ڕێزنان لە پلەی حەکیم عومەری خەییام لە کەڵەپیاوانی بواری شیعرو ئەدەبی ئێرانە.

بە پێی بەڵگەمێژووییەکان، حەکیم عومەری خەییام لە تافی لاوی دا شارەزایی لە بواری فەلسەفەو بیرکاری دا پەیداکرد و بەرەبەرە بە زانستەکانی دیکەشەوە خۆی خەریک کردو دەستکەوتی باشی مسۆگەر کرد.

حەکیم عومەری خەییام تەواوی تەمەنی خۆی بۆ دۆزینەوەی شتەشاراوەکان، یاساو نھێنییەکانی جیھان و دۆزینەوەی وەڵام بۆ پرسیارەکانی زەینی داھێنەرو کوبپشکنی خۆی تەرخان دا.

ڕۆژمێری جەلالی کە ھەتا ئەمڕۆش جێی بڕواترین و وردترین ڕۆژمێری جیھان دێتە ئەژمار بە ھۆی ئەم زانستوەرە ئێرانییەوە داھێنراوە.

بلیمەتیی قوڵی حەکیم عومەری خەییام  بووە ھۆی ئەوەی کە ناوبراو لە بوارەکانی دیکەی زانستی مرۆڤی لەوانە کەلام، فەلسەفەو زمان و ئەدەبی فارسی و عەرەبیش شارەزاییەکی تۆکمە پەیدا بکات.

حەکیم عومەری خەییام  جیا لە ناوبانگی لە ئێران و لەنێو فارسی زمانان و ڕۆژھەڵاتییەکاندا لەوبەرەوەی کەوشەنی ئەم سەرزەوینەش بە تایبەت جیھانی ئینگلیسی زمانەکان ببێتە ناوێکی ئاشناو ناسراو.

سەرپەیڤ