May 19, 2022 00:13 Asia/Tehran
  • ڕاھێنەری ئێرانیی تیپی باڵەی ھەولێر: چاوەڕوان نەبووم یانەی پەیکان ستایشم بکات

تیپی باڵەی پەیکان بە سەرکەوتن بەسەر تیپەکەی ھەولێردا، توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یانەکانی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، تیپی پەیکان لە قۆناغی یەک لە چواری کۆتایی کێبەرکێکانی باڵەی پاڵەوانەتیی یانەکانی ئاسیا لە کاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بۆ تیپەکەی ھەولێر چووە مەیدانەوەو بە دەرەنجامی سێ بە سیفر، (۲۵ بە ۱۳، ‌ ۲۵ بە ۱۹ و ۲۵ بەر ۱۴) سەرکەوتنی تۆمار کرد.

«موحەممەد حسەین نجاتی» ڕاھێنەرە ئێرانییەکەی تیپی باڵەی ھەولێری ھەرێمی کوردستان دوای یارییەکە وتی: قەت چاوەڕوانم نەدەکرد یانەی پەیکان لە بەر ئەوەی کە پێشتر کاپیتانی ئەو تیپە بوومە، ستایشم بکات. سوپاسی ستایشەکەی دەکەم و دەبێ یادێکیش بکەم لە بەڕێز «دادڕەس» بەڕێوەبەری پێشووی پەیکان کە لەسەدا ٩٠ی یاریزانانی تیپی نیشتیمانی یان ڕاھێنەران ھەر ھەموو سەربە یانەی پەیکانن، ھەروەھا سوپاسی بەڕێز حسەینیش دەکەم.

کاپیتانی تیپەکەی ھەولێریش دوای ئەو شکست ھێنانە وتی: یارییەکی باشمان نەکرد. تیپی پەیکان زۆر ھێزمەندەو باشترین تیپی ئاسیایە. تیپعکەی ھەولێز گەنجە و کاتێکی کەممان ھەبوو بۆ پرۆڤە کردن. دیارە لەم یارییە وانە فێر دەبین بۆ ئەوەی لە داھاتوودا باشتر یاری بکەین.

سەرپەیڤ