May 24, 2022 14:27 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی داکۆکیی وەرزشوانان و ئازادیخوازانی جیھان لە گەلی چەوساوەی فەلەستین

وەرزشوانی کوێتی لە ئاراستەی داکۆکیی وەرزشوانان و ئازادیخوازانی جیھان لە گەلی چەوساوەی فەلەستین، ئامادە نەبوو لە گەڵ خەنیمێکی سەربە ڕژێمی زایونی دا کێبەرکێ بکات.

ڕۆژی دووشەممە لە ڕەوتی دووھەمین خولی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی شمشێربازی بە ڤیلچێرەوە لە تایلەند، «خلود ئەلمەتیری» وەرزشوانی ئافرەتی کوێتی ئامادە نەبوو لە بەرامبەر خەنیمەکەی دا کە نوێنەری ڕژێمی زایونی بوو، کێبەرکێ بکات.

ئەم کردارەی وەرزشوانە کوێتییەکە بۆ دژایەتی لەگەڵ ئاسایی کرانەوەی پەیوەندی لەگەڵ دوژمنی زایونی و داکۆکی لەگەلی چەوساوەی فەلەستین و ئیدانەکردنی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایونی ئەنجامی گرتووە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە وەرزشوانان خۆیان لەگەڵ کێبەرکێ لەگەڵ نوێنەرانی ڕژێمی زایونی نادەن. سەرەتای ئەم مانگەش ھەر «بەدر ئەلھیجری» مامۆستای گەورەی کوێتی لە کێبەرکێکانی شەترەنجی نێونەتەوەیی ئیسپانیادا بۆ داکۆکی لە جەماوەری چەوساوەی فەلەستین ئامادە نەبوو لە بەرامبەر خەنیمە ئیسرائیلییەکەی کێبەرکێ بکات.

سەرپەیڤ