May 31, 2022 09:58 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی نوێنەری ئێران لە کێبەرکێکانی نێو نەتەوەیی جامی ئیمامی ڕەرا(ع)

کێبەرکێکانی نێو نەتەوەیی ڕاکردن و مەیدانی جامی ئیمامی ڕەرا(ع) لە مەشھەد بە پاڵەوانەتیی تیپی «سیتلکام»ی ئێران کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی «سیتلکام»ی ئێران توانی بە  دەستخستنی ١٠ میدالیای زێڕ، ٦ میدالیای زیوو ٤ برۆنز ناسناوی پاڵەوانەتیی دووھەمین خولی کێبەرکێکانی نێو نەتەوەیی ڕاکردن و مەیدانی جامی ئیمامی ڕەرا(ع) مسۆگەر بکات.
لەم کێبەرکێیانەدا تیپەک/ەی عێراقیش بە ٦ زێڕ، ٢ زیوو ٣ برۆنز بوو بە جێگری پاڵەوان و تیپی پاکستانیش بە ٢ زێڕ و ٢ زیوو برۆنزێک لە پلەی سێھەم دا وەستا.

 لەکێبەرکێکانی نێو نەتەوەیی ڕاکردن و مەیدانی جامی ئیمامی ڕەرا(ع)کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە بە میواندارەتیی یانەی ئیمامی ڕەزا(ع)ی مەشھەد دەستی پێ کرا، پتر لە ٢٠٠ وەرزشوان لە قەواخی ٨ تیپی بیانی و ٧ تیپی ئێرانی بەشدار بوون.

سەرپەیڤ