حوزه‌یران 10, 2022 17:42 Asia/Tehran
  • ئەستێرە ئێرانییەکەی تیپی «پۆرتۆ»ی پۆرتۆگاڵ باڵاتر لە «ئەمباپە»و «ڤینیسیوس» وەستا

ئەستێرە ئێرانییەکەی تیپی «پۆرتۆ»ی پۆرتۆگاڵ باڵاتر لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیھان وەستا.

«مەھدی تارمی» ئەستێرەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران وەرزێکی لوتکەیی ھاوڕێ لەگەڵ «پۆرتۆ» وەپشت سەر ناو بوو بە پاڵەوانی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگاڵ و جامی وەلانانی ئەم وڵاتە.

ھێرشبەرەکەی تیپی  نیشتیمانیی ئێران لەم وەرزەدا بە ٢٣ گۆڵ لە ڕیزی باشترین گۆڵکاراندا وەستا. ئەم ئەستێرەیەی ئێران تەنیا بە گۆڵ لێدان یارمەتیی «پۆرتۆ»ی نەداوە بەڵکو لە بەستێن خۆش کردن بۆ تۆمار کردنی گۆڵیش کاریگەر بووە.

ماڵپەڕی «Matchday 365» ئینگلتەراش شەش یاریزانی پناڵتی گری لە حەوت ھەڵبژاردەی وەجمەندی ئەورووپای لە وەرزی ڕابردوودا ناساندووە کە زیاتر لە چوار پناڵتییان مسۆگەر کردووە.

لەم ناوەدا «مەھدی تارمی» بە پێنج پناڵتی لە ھەڵبژاردەی پۆرتۆگاڵ دا باڵاتر لە «کیلیان ئەمباپە»ی ئەستێرەی فەرەنسیی «پاری سان ژیرمان» و «ڤینیسیوس جونیوەر»ی ئەسیتێرەی برازیلیی «ڕیاڵ مەدرید» وەستاوە.

«تارمی» ھەروەھا لە ژمارەی گۆڵ و ئاراستەی گۆڵیش وەک کاریگەرترین یاریزانی وەرزی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگاڵ ھەڵبژێردرا بوو.

ئەم ئەستێرەیەی تۆپی پێی ئێران وەک باشترین یاریزانی وەرزی «پۆرتۆ»ش ھەڵبژێردراوە.

سەرپەیڤ