حوزه‌یران 13, 2022 06:55 Asia/Tehran
  • ئێران به هۆرمزگان بوو به پاڵەوانی فوتساڵی مۆندیاڵی کرێکاریی

هۆرمزگانی ئێران توانی پاڵەوانێتی جامی جیهانی فوتساڵی لێوار ئاویی کرێکاران کە ئیتالیا میوانداریی کردبوو بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران وەدەست بێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، تیمی فولادی هۆرمزگان بە نوێنەرایەتی ئێران، لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جیهانی کرێکاران بە میوانداریی ئیتالیا، بەرامبەر میوانداری پێشبڕکێکە بردیەوە وبوو بە پاڵەوان .
لە یاری کۆتایی دا شاگردانی  "موجتەبا زاکری"  لە تیپی  فولادی هۆرمزگان بە ئەنجامی ٦ بە سفر سەرکەوتنی بەرامبەر ئیتاڵیا تۆمار کرد.
هەروەها تیپی  فولاد ی هۆرمزگان لە یاری پێش کۆتایی دا بە ئەنجامی 12-1 لە نوێنەری ئەفریقای بردەوە.
پاڵەوانێتی تۆپی پێی کەناراوەکانی مۆندیالی کرێکاران لە ئیتالیا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیاواز بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ