حوزه‌یران 17, 2022 11:32 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تۆپی دەستی کەناراویی تازەلاوانی ئێران لە بەرامبەر فەرەنسا لە کێبەرکێ جیھانییەکاندا

یاریزانانی تازەلاوی تۆپی دەستی کەناراویی ئێران لە دووھەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان لە بەربەستی تیپی ھێزمەندی فەرەنسا پەڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی دەستی کەناراویی تازەلاوانی ئێران لە دووھەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی لە قۆناغی دووھەمی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان بە میوانداریی یۆنان توانی بە خستنەڕووی نومایشێکی جوان بە دەرەنجامی دوو بە سیفر لە بەرامبەر فەرەنسا سەرکەوتن تۆمار کات.

تیپی تۆپی دەستی کەناراویی تازەلاوانی ئێران ئەمڕۆ ھەینی لە سێھەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی قۆناغی دووھەمی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان کاتژمێر ٦ و ٢٠ خولەک لە یارییەکی چەتون دا بۆ تیپی نیشتیمانیی برازیل دەچێتە مەیدانەوە.

بە مسۆگەر کردنی دوو سەرکەوتن و شکستێک لە قۆناغی گروپی دا،تیپی تۆپی دەستی کەناراویی تازەلاوانی ئێران وەکو تیپی دووھەمی گروپی «A» ڕەوانەی قۆناغی دواتری کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان کراو چووە ڕیزی ١٢ تیپە ھەڵکەوتەکەی جیھانەوە.

سەرپەیڤ