وەرزشوانانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاراکێش ھەڵگرتنی ئاسیاو ئەقیانوسیە میدالیای زیوو برۆنزیان بردەوە
وەرزشوانانی پاراکێش ھەڵگرتنی ئێران لە کێبەرکێکانی ئازادی پاڵەوانەتیی ئاسیاو ئەقیانوسیە، توانییان دوو میدالیای زیوو دوو برۆنز ببەنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، کێبەرکێکانی ئازادی پاڵەوانەتیی ئاسیاو ئەقیانوسیەی پاراکێش ھەڵگرتنی ٢٠٢٢ بە میوانداریی وڵاتی کۆریای باشووری خەریکە بەڕێوە دەچێت و ئەمڕۆ ھەینی «عەلی سەیفی»و «ئەمیر جەعفەری» وەرزشوانانی نیشتیمانیی دەستەی ٦٥ کیلۆگرامی ئێران وەکو نوێنەرانی ئێران چوونە سەر سەکۆ.
«ئەمیر جەعفەری» لە قۆناغی یەکەمی دا کێشێکی ١٨٧ کیلۆگرامیی بەرز کردەوە. لە قۆناغی دووھەم دا کێشێکی ١٩٥ کیلۆگرامیی بۆ ھەڵنەگیرا، بەڵام لە قۆناغی سێھەم دا ھەمان کێشی بەرز کردەوەو توانی میدالیای زیوو ناسناوی جێگری پاڵەوان بە خۆی تەرخان بدات.
ھەروەھا «جەعفەری» بە تێکڕایی بە ڕەچەی ٣٨٢ کیلۆگرام توانی میدالیای برۆنزی تێکڕایی لە بەشی کێبەرکێکانی ئاسیا_ئەقیانوسیە و کێبەرکێی ئازاد بە دەست بێنێ.
بەڵام«عەلی سەیفی» وەرزشوانەکەی دیکەی ئێرانیش کێشێکی ١٧٧ کیلۆگرامیی بۆ ھەڵنەگیراو میدالیای بەرنەکەوت.