حوزه‌یران 20, 2022 10:00 Asia/Tehran
  • وەرزشوانێکی ئێرانی لە کێبەرکێی پاسکیل سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیادا میدالیای برۆنزی بردەوە

ئافرەتێکی وەرزشوانی ئێرانی میدالیای برۆنزی کێبەرکێی پاسکیل سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیای بردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە درێژەی کێبەرکێی پاسکیل سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە ھیندو لە دووھەمین ڕۆژی ئەم کێبەرکێیانە، «لەیلا حەیدەری» لە مەودای ٥٠٠ مەتری دا توانی میدالیای برۆنز بباتەوەو لە سەر پلەی سێھەم وەستا.

دوای ئەم کێبەرکێیەو لە ئەنجامێکی گشتی دا، پاسکیل سوارانی ئێرانی ھەتا کۆتایی ڕۆژی دووھەمی کێبەرکێکانی پاسکیل سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە «پاراسایکلینگی بەدواداکەوتن» «موحەممەد موحەممەدی» میدالیای زێڕی بردەوەو «بەھرۆز فەرزاد» زیوی دەست کەوت و ئینجا لە لە بەشی کایرینی لاوانیش دا «موحەممەد ئەمین ڕەحیم دابادی» لە گروپەکەی خۆی دا بوو بە سێھەم و «وەمیر عەلیزادە»ش ھەر گروپەکەی دا بوو پێنجەم.

لە ٥٠٠ مەتری تایم تریلی لاوانیش «لەیلا حەسدەری» لە کێبەرکێی لەگەڵ پێنج پاسکیل سواردا بوو بە سێھەم و میدالیای برۆنزی بردەوە.

لە ٥٠٠ مەتری تەمەندارانیش دا «فاتیمەی ھەداوەند» لە ململانێی لەگەڵ شەش پاسکیل سواری دیکە لە ڕیزی شەشەم دا وەستا، پاسکیل سوارانی مالیزی، کۆریای باشووری و ھیند پلەکانی یەکەم ھەتا سێھەمیان مسۆگەر کرد.

کێبەرکێی پاسکیل سواریی پاڵەوانەتیی ساڵی ٢٠٢٢ی ئاسیا لە ١٧ی ژوئەنەوە دەستی پێکراوەو ھەتا ٢٣ی ژوئەنیش بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ