ڕێورەسمی بەرز ڕاگرتنی شای دەنگ بێژان "شاکرۆ" ، لە ئەستەموڵ بەڕێوە دەچێ
بە هاوکاریی هەدەپە، هەدەکە و ناوەندەی فەرهەنگیی مێزۆپۆتامیا یەکەم ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی شاکرۆ بەڕێوە دەچێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هونەرمەند و دەنگ بێژی گەورەی کورد، شاکرۆ، بەناوبانگ بە شای دەنگ بێژان، ڕێوڕەسمێک لە ژێرناوی "شەوی بەرز ڕاگرتنی شای دەنگ بێژان شاکرۆ" لە ناوەندەی فەرهەنگیی جوم کاراجا لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت.
ئەو ڕێوڕەسمە بە هاوکاریی کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە) و ناوەندەی فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا و ناوەندی فەرهەنگی گێلگێلە، ڕۆژی 24 ی جوون بەڕێوە دەچێت. دەنگ بێژان و هونەرمەندانێکی زۆر لە ئەو ڕێورەسمە بەشداری دەکەن و ڕێژەیەکی زۆریش بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری ڕێورەسمەکە دەبن.
هونەرمەند ئەنگین دنیز ئەندامی ناوەندی فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا سەبارەت بە گرینگایەتی رێوڕەسمی بیرهێنانەوەی شاکرۆ وتی: دەنگ بێژ شاکرۆ بۆ کوردەکان ھێمای نەریتێکی مێژوویی و لە هەمان کاتیش دا بەشێک لە بیرەوەرییەکانیانە.