درەوشانەوەی شەترەنج بازی کوردستانی لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئێران
حوزهیران 26, 2022 17:42 Asia/Tehran
بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: ئایهان رەهبەر شەترەنج بازی لێهاتووی کوردستانی لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاستە تەمەنیە جیاوازەکان لە ئێران توانی دوو میدالیای زێڕ و زیو وەدەست بهێنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی بەشی بلیتسی ئاستی تەمەنی ژێر 10 ساڵی ئازادی ئێران، ئایهان رەهبەر شەترەنج بازی کوردستانی بە بردنەوە بەرامبەر هەموو ڕکابەرەکانی و بە وەدەست هێنانی 8 خاڵ بووە یەکەم و میدالیای زێڕی لە مل کرد.
ناوبراو گوتیشی: لە ئەنجامی بەشی ڕیپید(خێرا) لە هەمان ئاستی تەمەنیش دا ئایهان ڕەهبەر لە پارێزگەی کوردستانەوە بە وەدەست هێنانی پلەی دووهەم، میدالیای زیوی لە مل کرد.