ته‌مووز 18, 2022 23:04 Asia/Tehran
  • هونەرمەندێکی بواری مۆسیقای کرماشانی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێکی بواری مۆسیقای کرماشانی کۆچی دوایی کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا سیاوەش نوورپوور لە مامۆستایانی ناسراوی مۆسیقای نەریتی و عیرفانیی کرماشان کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا سیاوەش نوور پوور ئاوازدانەر، تار و سێتار و تەنبووە ژەن، ەسرماوەزی 1328 لە کرماشان لەدایک بوو.

ناوبراو لەگەڵ ئۆرکێسترای فەرهەنگ و هونەری مۆسیقای کرماشان هاوکار هەبووە و هەروەها لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کرماشان کاری کردووە .

مامۆستا نوور پوور لە ساڵی 1358 لەگەڵ گرووپی ناوەندی پاراستن و گەشەی مۆسیقای کرماشان بە چاوەدێری مەسعوود زەنگەنە سەرپەرشتیی گرووپی تەموور ژەنانی لە ئەستۆ گرت.

ئەو کەسایەتییە ناسراوە کوردە لە ساڵی 1381 و لە سەر داوای مامۆستا مەزهەر خالقی لەگەڵ چەند مامۆستای دیکە چووە سلێمانی و لەو شارە ئاھەنگێکیان سازدا . 

سەرپەیڤ