ته‌مووز 22, 2022 19:12 Asia/Tehran
  • پێشکەشکرانی خەڵاتی کەناڵی جیھانیی سەحەر بە نەماڵەی شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس»

کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، خەڵاتی باشترین بەرنامەی بەڵگەمەندی «فستیڤاڵی ئەلغەدیر»ی بەبنەماڵەی «ئەبو مەھدی موھەندیس»پێشکەش کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بەرنامەی «ژیان» لەو بەڵگەفیلمانەی کەناڵی ئاسمانیی سەحەرە کە لە سیانزەھەمین خولی «فستیڤاڵی ئەلغەدیر» خەڵاتی باشترین بەرنامەی بەڵگەمەندی توێژکارانەی بردەوە کە لە ماتی وەرگیرانی خەڵاتەکە بە ھۆی بەرێوەبەری بەشی بەرھەمھێنانی کەناڵەکەوە، خەڵاتەکەی پێشکەشی بە بنەماڵەی شەھید ئەبومەھدی موھەندیس.

ئەم بەرنامەیە کە ڕەوتی ژیانی ئافرەتێکی کورد ھەر لە چرکەساتی لە دایک بوونیەوە ھەتا بە تەمەن گەییشتنی پیشان دەدات، لە ڕاستی دا دەربڕی داب و نەریت و کلتووری کۆمەڵگای کوردەوارییە بە ھۆی دیمەنی بێ دەنگەوە بۆ ماوەی بیست خولەک کە ئەمەش لە تەوەرە ھەرە  گرینگ و بەرچاوانەی بەڵگەفیلمەکەیە.

فستیڤاڵی «ئەلغەدیر» لە بەغدای پێتەختی عێراق بەرپا کرا.

سەرپەیڤ