لاوانی کێش ھەڵگری ئێران بوون بە جێگری پاڵەوان
تهمووز 26, 2022 14:55 Asia/Tehran
تیپی نیشتیمانیی کێش ھەڵگرتنی لاوانی ئێران بە دەستخستنی ٦٨١ خاڵ پلەی جێگری پاڵەوانی کیشوەری کۆنی ئاسیای بە خۆی تەرخان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەستخستنی ناسناوی جێگری پاڵەوان لە لایەن ئێرانەوە لە کاتێکدایە کە تیپەکەی ئوزبەکستان تەنیا بە خاڵێک لە پێشتر واتە ٦٨٢ خاڵ دەستی گرتووە بە سەر پلەی یەکەم دا.
تیپی کێش ھەڵگرتنی لاوانی کازاخستانیش بە ٦٢٤ خاڵ، پلەی سێھەمی لەم قۆناغەدا بەر کەوتووە.
تیپی نیشتیمانیی کێش ھەڵگرتنی تازەلاوانی ئێران لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە تێکڕایی بە دەستخستنی ١٢ میدالیا واتە «چوار زێڕ، سێ زیوو پێنج برۆنز» و بە دەستھێنانی ۳۶۰/۵ پلەی حەوتەمی کیشوەری ئاسیای بە خۆی تەرخان دا.