ته‌مووز 27, 2022 15:15 Asia/Tehran
  • فێستیڤاڵی ناوچەیی «شانۆی ئافرەت» لە کوردستان بەڕێوە چوو

یەکەم فێستیڤاڵی ناوچەیی «شانۆی ئافرەت» ڕۆژی سێ شەممە بە ناساندنی براوەکان لە کۆبینای فەرهەنگیی هونەری فەجری سنە کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، یەکەم فێستیڤاڵی ناوچەیی «شانۆی ئافرەت» لە درێژەی کەم کردنەوەی خەسارە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان و هەروەها بەشداریی چالاکانەی ژنان لە بوارە جیاوازەکان بەتایبەتی هونەری شانۆ ڕۆژانی دووهەم و سێهەمی گەلاوێژ لە شارەکانی سنە و قوروە بەڕێوە چوو.

لەو فێستیڤاڵەدا چەندین شانۆ لەوانە "ئیپیلاسیۆن"، "گوڵوەنی"، ''وس" و "هەنارە" نمایش کرا.

جێگری سەرۆکی فەرهەنگی و هونەریی فەرمانگەی ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان لەو ئاھەنگەدا وتی: فیستیڤاڵەکە بۆ هەنگاوەکانی دواتری پێویستی بە پاڵپشتی و بارەبووی دراڤی و مادییە.

سەرپەیڤ