یەردەوامیی سەرکەوتنەکانی تیپی پیاوانی ئێران لە ئۆلەمپیادی شەترەنج
تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی پیاوانی ئێران چوارەمین سەرکەوتنی خۆی لە ئۆلەمپیادی جیھانی دا تۆمار کرد.
تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی ئافرەتان و پیاوانی ئێران کە لە چل و چوارەمین خولی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیادی جیھانیی شەترەنج لە شاری «چێنای» ھینددا بەشدارییان کردووە، لە خولی پێجەمی ئەم کێبەرکێیانەدا ڕووبەڕووی خەنیمەکانیان بوونەوە.
تیپی پیاوانی شەترەنجی ئێران لە پێنجەمین خولی ئەم کێبەرکێیانەدا ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی تورکیا بووەوەو بە دەرەنجامی سێ بە یەک بە سەر خەنیمەکەی دا سەرکەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێرانف لەم خولەدا «پەرھام مەقسودلو»و «سەیید موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» دەرەنجامی یەکسانیان تۆمار کرد لە کاتێکدا کە «پویا ئەیدەنی» و «بەردیا دانشوەر» توانییان بە سەر خەنیمە تورکەکانیاندا سەرکەون.
تیپی پیاوانی شەترەنجی ئێران بەم سەرکەوتنە توانییان بچنە ڕیزی حەوتەمی کێبەرکێکانەوە.
تیپی دووھەمی ھیند ھەروا لە سەرووی ئەم کێبەرکێیانەیەو تیپی شەترەنجی ئەرمینیاش لە ڕیزی دووھەم دایە.
لە بەشی ئافرەتانیش دا، تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران ڕووبەڕووی تیپەکەی بۆلگاریا بووەوەو یەک بە سێ یارییەکەی دۆڕاند.
لە بەشی ئافرەتاندا تیپی ھیند سەرپەڕە.