ئاب 11, 2022 14:43 Asia/Tehran
  • ئێران لە پلەی دووھەمی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامیی ٢٠٢١ی قونیەدا وەستا

کاروانی وەرزشیی ئێران لە پلەی دووھەمی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامیی ٢٠٢١ی قونیەدا وەستا.

خشتەی میدالیاکانی کێبەرکێی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامی بەڕۆژ بووەتەوەو وڵاتانی تورکیا، ئێران و کازاخستان لە ڕیزی یەکەم ھەتا سێھەم وەستاون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، پێنجەمین خولی کێبەرکێی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامی ، لە ڕۆژی ھەینی چواردەی گەلاوێژەوە بە میوانداریی شاری قونییەی تورکیا دەستی پێ کراو لە چەندین بواری جۆربەجۆردا وەرزشوانان لە قەواخی بەشگەلی تاکەکەسی و بە کۆمەڵ دا بۆ خەنیمەکانیان چوونە مەیدانەوە.

کاروانی وەرزشیی ئێران، بە دەستخستنی ٨ میدالیای زێڕ، ١٢ زیوو ٧ برۆنز لە پلەی دووھەمی خشتەی کێبەرکێکاندایە.

بە دەست پێ بوونی فەرمیانەی ئەم کێبەرکێیانەو بە بەرپاکرانی نەریتی دەستپێکی کێبەرکێکە لە یاریگای «ترکو ئارنا»ی شاری قونیە، وڵاتان ھەتا ئێستا توانیویانە میدالیای جۆربەجۆر مسۆگەر کەن.

سەرپەیڤ