ئاب 13, 2022 18:47 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی پێشبڕکێکانی ئەرتەشەکانی  جیهان؛ درەوشانەوەی ئێران بە ١٤ میدالیا

کاروانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەدەستهێنانی ١٤ میدالیای بەنرخ کۆتایی بە کارەکانی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی خوێندکارانی سوپاکانی جیهان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێهەمین خولی پێشبڕکێی خوێندکارانی زانکۆ ئەفسەریەکانی سوپاکانی جیهان (SEZM) لە حەوت وەرزشی مەلەوانی، تۆپی بالە، پێنجینەی سەربازیی، ئاڕاستەدۆزینەوە، وەرزشی، تەقەکردن و بایتلۆنی هاوینە (دووانە) لە ٤ تا ١٢ی ئاب لە شاری سانت پترسبۆرگ لە ڕووسیا  بەڕێوەچوو .

لقەکانی مەلەوانی، تۆپی بالە، ئاڕاستەکردن و پێنجینەی سەربازیی لە ژێر بەرپرسیارێتی و سەرپەرشتی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها تیمەکانی تەقەکردن وراکردن و مەیدان لە ژێر بەرپرسیارێتی و سەرپەرشتی فەرماندەیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە چوارچێوەی کاروانی  خوێندکاران نێردران . 

ئەم کاروانە ئێرانییە لە ٧٦ کەس پێکهاتووە کە لە ٦ بواردا لەگەڵ ٢٠ وڵات کێبڕکێی کردووە، ١ میدالیای زێڕ و ٦ زیو و ٧ برۆنزی بەدەستهێناوە و بە گشتی ١٤ میدالیای بەدەستهێناوە.

سەرپەیڤ