ئاب 17, 2022 10:45 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیپی باڵەی ئێران بە سەر چین دا لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیا

تیپی باڵەی تازەلاوانی ئێران لە یەکەم چالاکیی خۆی دا لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ژێر ١٨ ساڵی ئاسیا بە سەر تیپەکەی چین دا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،کێبەرکێی باڵەی پاڵەوانەتیی ژێر ١٨ ساڵی پیاوانی ئاسیا ڕۆژی سێ شەممە بە ئەنجام گرتنی سێ ڕووبەڕوو بوونەوە لە تاران دا بەردەوام کراو لە دوا ڕووبەڕوو بوونەوەدا، تیپەکەی ئێران بۆ چین چووە مەیدانەوەو بە دەرەنجامی سێ بە سیفر سەرکەوت.

تیپی باڵەی تازە لاوانی ئێران لە دووھەمین یاریی خۆی دا ئەمڕۆ ڕووبەڕووی کوێت دەبێتەوە.

چوار تیپی ھەڵکەوتەی ئەم کێبەرکێیانە مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھانیان دەدرێتێ.

سەرپەیڤ