پاڵەوانێتی تۆپی دەستیی لاوانی ئاسیا؛ھەڵکشانی ئێران بۆ فیناڵ بە سەرکەوتن بەرامبەر سعودیە
ئاب 29, 2022 07:27 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی تۆپی دەستی لاوانی ئێران بە بردنەوەی بەرامبەر سعودیە گەیشتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی تۆپی دەستی لاوانی ئێران لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا لە کۆتایی ماراسۆنی ٨٠ خولەکی بە ئەنجامی ٣٣-٣٢ لە سعودیەی بردەوە و چوونە قۆناغی کۆتایی.
لە قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی ئاسیادا، هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی دەستی لاوانی ئێران وەک دووەم هەڵبژاردەی گرووپەکەی بە سێ بردنەوە و یەک دۆڕان گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە یارییەکەی دیکەی پێش کۆتاییدا، کۆریای باشوور بە ئەنجامی 23-21 بەرامبەر ژاپۆن سەرکەوتنی بەدەستهێنا و چووە یاری کۆتایی.
یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١٩:٣٠ لە نێوان ئێران و کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت.
هەروەها یاری پۆلێنکردنەکەش کاتژمێر ١٧:٣٠ هەمان ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.