ھەڵکشانی تیپی لاوانی تۆپی سەرمێزی ئێران بۆ ڕیزی ھەشت تیپە ھەڵکەوتەکەی ئاسیا
تیپی نیشتیمانیی لاوانی تۆپی سەرمێزی ئێران بە مسۆگەرکردنی دوو بردنەوەو دۆڕانێک چووە ڕیزی ھەشت تیپەکەی قۆناغی کۆتایی کێبەرکێی پاڵەوانتیی ئاسیا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ تیپی نیشتیمانیی لاوانی تۆپی سەرمێزی ئێران سێ بە سیفر لە لائۆسی میوانداری بردەوە و گەییشتە قۆناغی 1/4 کۆتایی پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی لاوانی پاڵەوانێتی ئاسیا.
«محەممەد موسەوی تاهیر»، «نەوید شەمس» و «ئەمیر مەهدیکەشاوەرزی» بەرامبەر بە سێ نوێنەری وڵاتی میواندار سێ بەسیفر یارییەکەیان بردەوە.
ههڵبژاردهی ئێران له یهکهم ڕۆژی ئهم پاڵهوانێتییه له یارییهکی جێی سەرنج دا بهرامبهر «هۆنگ کۆنگ»ی بههێز به ئهنجامی 3-2 دۆڕا و له یارییهکهی دیکهشدا ڕووبهڕووی سەنگاپور بووهوه که 3-0 به قازانجی ئێران کۆتایی هات.
ئابەم شێوەیە لاوانی تۆپی سەر مێزی ئێران بە دوو بردنەوە و دۆڕانێک، وەک تیپی دووھەمی ئەو گرووپە، چوونە قۆناغی کۆتایی 1/4 کێبڕکێی تیپی پاڵەوانێتیی ئاسیا.
لە دوێنێ پێنجشەممەوە لە لائۆس، بۆ ماوەی حەوتەیەک کێبەرکێی پاڵەوانێتی لاوان و تازەلاوانی ئاسیا دەستی پێ کردووە.