کتێبی "فەرهەنگی ناودارانی کرمانجی خوڕاسان" بڵاو کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410954-کتێبی_فەرهەنگی_ناودارانی_کرمانجی_خوڕاسان_بڵاو_کرایەوە
کتێبی فەرهەنگی ناودارانی کرمانجی خوراسان، بە هەوڵی مستەفا موعەززی باغچقی لە نووسەرانی کورد لە بجنوورد کۆ کراوەتەوە و لەلایەن بڵاوگەی زیلانەوە بڵاو کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2022 09:51 Asia/Tehran
  • کتێبی

کتێبی فەرهەنگی ناودارانی کرمانجی خوراسان، بە هەوڵی مستەفا موعەززی باغچقی لە نووسەرانی کورد لە بجنوورد کۆ کراوەتەوە و لەلایەن بڵاوگەی زیلانەوە بڵاو کرایەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبەکە شەش بەشی هەیە کە تێێدا کەسایەتییەکانی بە وردی تێدا ناسێندراوە .

لە بەشی یەکەم دا فەلسەفە و ڕێکەوتی چوونی کور بۆ خۆراسان کە لە ساڵی 1916  لە سەردەمی شا ئیسماعیل سەفەوی ئەنجام دراوە، باس دەکرێت.

لە بەشی دووهەمدا شاعیران، نووسەران و  قەڵەم بەدەستانی خۆراسان دەناسرێن.

لە بەشی سێهەمدا ئەو کەسانە کە لە بواری مۆسیقادا خزمەتیان کردووە دەناسرێن.

بەشی چوارەمیش پاڵەوان و قارەمانە کوردەکان دەناسێنێت.

بەشی پێنجەم باسی چەند کەسایەتی خۆراسان دەکات.

بەشی شەشەم ئاوڕدانەوەیەکە لەسەر ڕووداوە گرینگە مێژووییەکان، چیرۆکە حەماسییەکان و چیرۆکە کرمانجییەکانە. ئەو چیرۆکانە بە پێێ ڕووداوی ڕاستەقینەن کە تێیدا هیچ دەستێوەردانێک نەکراوە.