ئه‌یلوول 05, 2022 14:09 Asia/Tehran
  • تیپی نانت نازناوی جامی هەندباڵی فه‌ڕه‌نسای به‌ده‌ست هێنا

له‌یاری کۆتایی جامی پاله‌وانانی تۆپی ده‌ستی فه‌ره‌نسا، هه‌ردوو تیپی تۆپی ده‌ستی نانت و پاریس سان جێرمان رووبه‌رووی یه‌کتر بوونه‌وه‌، یاریه‌که‌ به‌ئه‌نجامی سی و حه‌وت گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سی و سێ گۆڵ به‌سه‌رکه‌وتنی تیپی تۆپی ده‌ستی نانت ته‌واو بوو.

 

 

له‌گێمی یه‌که‌م هه‌ردوولا ئاستیان هاوسه‌نگ بوو، دواجار ئه‌م گێمه‌ به‌ئه‌نجامی نۆزده‌ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌حه‌ڤده‌ گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی پاریسی پاله‌وانی خولی فه‌ره‌نسا بوو، له‌گێمی دووه‌م نانت توانی رێره‌وی یاریه‌که‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌لگه‌رێنێته‌وه‌و تا کۆتایی به‌ئه‌نجامی سی و حه‌وت گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سی و سێ گۆل سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر پاریس سان جێرمان تۆمار بکات.

 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تیپی تۆپی ده‌ستی نانت بۆ دووه‌مین جار له‌مێژوودا بووه‌ براوه‌ی نازناوی جامی پاڵه‌وانانی فه‌ره‌نسا بۆهەندباڵ. 

سەرپەیڤ